دۆناڵد تەرمپ سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا و کاندیدی ئێستای کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا
رایدەگەیەنێت؛ وەک سەرۆک دەچێتەوە کۆشکی سپی و بەسەر رکابەرەکەی کامالا هاریسدا سەردەکەویت
هەواڵ؛ KNNC
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کاندیدی کۆمارییەکان دۆناڵد تەرمپ رایگەیاند؛ لە دیبەیتی داهاتودا بەسەر کامالا هارس کاندیدی دیموکارەتەکاندا سەردەکەوێت و دڵنیاییش دەدات لەوەی دوبارە دەبێتەوە بە سەرۆکی ئەمەریکا.
لەبارەی دۆخی وڵاتەکەیەوە ترەمپ رایگەیاند لە ئێستادا وڵاتان بە ئەمەریکا پێدەکەنن و وڵاتەکەی پێگەی جارانی نەماوە لە سەر ئاستی جیهان ئەمە شەرمەزارییە بۆ گەلی ئەمریکا.
ترەمپ جەختی کردەوە کە بویەوە بەسەرۆک ئەمەریکا رزگار دەکات لەو دۆخەی ئێستا تێی کەوتوە و بەڵێنیش دەدات دۆخی ئابوری وڵاتەکەی باش بکات و نرخەکان دابەزێنێت.
لە ئەگەری سەرنەکەوتنیدا بەسەر رکابەرەکەی دەڵێت هاریس ئەمەریکا لەناو دەبات و دەی روخێنێت، ئەو هەوڵی دروستکردنی جەنگی سێیەمی جیهانی دەدات.
167 جار خوێندراوەتەوە