ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، چەند
گرێبەستێكی نەوتی پەسەند کرد و بڕی زیاتر لە 620 ملیار دیناریشی بۆ هاوردەکردنی
کارەبا و گاز تەرخان کرد.
هەواڵ:KNNC
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
بە سەرپەرشتیی محەمەد شیاع سودانی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و لە کۆبونەوەکەشدا، چەند
بڕیارێك دران لەوانە: پەسەندکردنی گرێبەستەکانی گەڕی شەشەم و تەواوکاری گەڕی پێنجەمی
نەوت و گاز کە ژمارەیان 14 گرێبەستە.
هەروەها بڕیاری
دا بە زیادکردنی 619 ملیار و 68 ملیۆن دینار بۆ بودجەی وەزارەتی کارەبا بۆ ئەمساڵ
بە مەبەستی هاوردەکردنی کارەبا و تەرخانکردنی ملیارێك و 463 ملیۆن دینار بۆ هاوردەکردنی
سوتەمەنی لە جۆری گاز لە ئێرانەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق،
بڕیارسى دا بە دانانی ڕێژەی باجی گومرگی بە ڕێژەی 25% لەسەر بەرهەمی مریشکی
پارچەکراو و جۆر و بەرهەمەکانی، جێگرکردنی ڕێژەی گومرگی لەسەر مریشکی بەستو کە پێویستە
بڕیارەکە لەسەرجەم خاڵە سنورییەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە جێبەجێ بکرێت.
هەروەها بڕیاریش دراوە
بە تەرخانکردنی بڕی 147 ملیار دینار بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ بە مەبەستی ئەنجامدانی
گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل و کڕینی سیستمی ئاودێریی نوێ.
98 جار خوێندراوەتەوە