پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە ڕوبەروبونەوەیەکی
چەکداریدا لە نێوان هێزێکی هەواڵگری عێراق و گروپێکی چەکداریدا لە قەزای شەنافیە لە
پارێزگای دیوانییە، کارمەندێکی ھەواڵگری بەناوی (ح. ح.ب) کوژرا.
هەواڵ:KNNC
سایتی سۆمەرییە نیوز بڵاویکردەوە، یەکێک
لەو تاوانبارانەی دەستگیر کراوە بە ناوی (رەحیم فەنر) کە یەکێکە لە داواکراوەکانی پارێزگای دیوانیە و ماوەی (10) ساڵە بوەتە هۆی
دڵەڕاوکێ لە ناوچەکە و تۆمەتبارە بەکوشتنی چەندین کەس و وەرگرتنی سەرانە لەھاوڵاتیان.
لەئێستادا ھێزێکی زۆری ئەمنی گەمارۆی قەزاکەیان
داوە و ئۆپراسیۆنی راستەوخۆی ئەمنی دەستیپێکردە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە
کارمەندەکەی ھەواڵگریان کوشتوە و ئاماژەیان بەوەشداوە سێ تاوانباری دیکە بریندارکراون
و لە هەوڵی دەستگیرکردنیاندان.
847 جار خوێندراوەتەوە