تۆمەتبارانی روداوەكەی بێجی كە تیایدا خێزانێك دوای ئەشكەنجەدان، كوشتنیان
و سوتاندویانن، دەسگیركران كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان كەسێكی نزیكیانە.
هەواڵ: (KNNC)
عادل عەلی، قائیمقامی قەزای بێجی رایگەیاند: ئەو تۆمەتبارانەی سەفا حەمید و
خێزانەكەیان بۆ دزیلێكرن كوشتوە، دەستگیركراون، پاش لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان
بەتاوانەكەیانداناوە.
رونیكردەوە، تۆمەتبارەكان بۆ دزیكردن چونەتە سەر ماڵەكە و پاش ئەوەی
ئەشكەنجەیان داون دواتر كوشتونیان و پاشان تەرمەكانیشان سوتاندوە، كە یەكێك لە
تۆمەتبارەكان كەسێكی نزیك خاوەن ماڵەكەیە لەگەڵی كاردەكات.
قائیمقامی قەزای بێجی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دوای بەدواداچون و لێكۆڵینەوە
لە روداوەكە و دەستكەوتنی زانیاری لەسەریان، هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای سەڵاحەدین
توانیان تۆمەتبارەكان لە نزیك قەزی بەلەد دەستگیر بكەن و روبەڕوی دادگایان دەكەنەوە.
پێشتریش قائیمقامی بێجی رایگەیاندبو، روداوی كوشتن و سوتاندنی سەفا حەمید و
مستەفای كوڕی و خێزاكەی، كردەوەی تیرۆریستی نییە، بەڵكو ئەنجامدانی تاوانە و چەند
كەسێك بۆ دزیكردن ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە.
149 جار خوێندراوەتەوە