ئەو کۆچبەرە
کوردانەى لە ئاوەکانی نزیک ئیتاڵیا گیریان خواردبو، بە سەلامەتی رزگار
کران و گوازرانەوە بۆ یۆنان.
هەواڵ:KNNC
شەوی رابردو، زیاتر لە 60 کۆچبەری کوردی باشور و رۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران، لە
ئاوەکانی نێوان وڵاتی ئیتاڵیا و یۆنان، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا داوای بەهاناوەچونیان
کرد، کە بە وتەی خۆیان، کەشتییەکەیان کون بوە و مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، رەنج پشدەری چالاکوانی بواری کۆچبەران رایگەیاند، ئەو کۆچبەرانە کە ژمارەیان نزیکەی
60 کەس بوە، رزگار کراون و بەسەلامەتی بە کەشتییەک گواستراونەتەوە بۆ
ناو خاکی یۆنان.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە کۆچبەرەکان قسەی تێدا
دەکەن، خەڵکی شارەکانی هەولێر و سلێمانی و چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان و
ئێران بون و بەشێکیان ژن و منداڵ بون..
273 جار خوێندراوەتەوە