بەتۆمەتی كاركردن بۆ دەزگای هەواڵگری
ئیسرائیل (مۆساد) توركیا هاوڵاتییەكی کۆسۆڤۆ دەستگیر دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی ئەنادۆڵ
بڵاویكردوەكە؛ دەزگای هەواڵگریی توركیا لیریدۆن رێگێیان، هاوڵاتییەكی كۆسۆڤۆییە
بەتۆمەتی كاركردن بۆ ئیسرائیل، بەرپرسی دارایی و گواستنەوەی پارە بۆ بریكارەكانی
دەزگای هەواڵگریی (مۆساد) لە ئەستەنبوڵ
دەستگیركرد.
ئەوەشی خستوەتەڕ، تۆمەتبارەكە لە (25)ـی
مانگی ئابەوە لە ناو خاكی توركیادایە، رۆژی هەینی رابردو دەستگیرکراوە و لە لەکاتی
لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە کە پارەی گواستوەتەوە.
رونی كردوەتەوە، بەمەبەستی كۆكردنەوەی
زانیاری لەسەر ژمارەیەك گومان لێكراو كە بەڕەگەز فەلەستینین و دانیشتوی توركیان، كە
پێدەچێت كار بۆ مۆساد بكەن، دەزگای هەواڵگری توركیا بەوردی چاودێری ژمارەیەك كەسی
كردوە.
ئاژانسی ئەنادۆڵ ئەوەشیخستوەتەڕو، تا
ئێستا ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی لەبارەی دەستگیرکردنی گومان لێكراوەكان نەداوە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی نێوان
بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە غەززە، سەرۆک کۆماری تورکیا رەخنەی توندی لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی
ئیسرائیل گرتوە، هەروەها ستایشی بزوتنەوەی حەماس كردوە و بە بزوتنەوەی رزگاریخوازانە ناوی
هێناون.
442 جار خوێندراوەتەوە