سوپاى ئیسرائیل تێکشکانى فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى
راگەیاند کە بە وتەى ئەوان لە عێراقەوە بۆیان نێردراوە و بەرەو خاکى ئیسرائیل
بەڕێوەبوە.
هەواڵ:KNNC
سوپاکە بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە لە
بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ شەوى رابردو هێزە ئاسمانییەکانیان رێگرییان لە
فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان کردوە و نەیتوانیوە ئاسمانى ئیسرائیل ببڕێت و هیچ زیانێکى
لێنەکەوتوەتەوە.
بەپێی زانیاریی میدیاکانى ئیسرائیل ئەم فڕۆکە
بێفڕۆکەوانە ئامانجەکەى بنکەیەکى ئاسمانیی بوە نزیک سنورى ئوردن، بەڵام پێش ئەوەى
بگاتە ئامانجەکەى تێکشکێنراوە.
لەلایەکى دیکەوە، مقاوەمەى ئیسلامى رایگەیاند؛ بەیانى ئەمڕۆ
چوارشەممە، بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بەندەرى حەیفا-یان لە ئیسرائیل کردوەتە ئامانج.
669 جار خوێندراوەتەوە