ئەو کەسانەی بەدەست ئازار و
هەوکردنی جومگەکانەوە دەناڵێنن، گرنگە ئەو ژەمە خۆراکییانەی دەیخۆن پڕبێت لە دژە
هەوکردنەکان، ئەوەش دەکرێت لەرێگەی زیادکردنی هەندێک جۆری بەهاراتەوە بێت بۆ ژەمە
خۆراکییەکان.
تەندروستی:KNNC
د. هەڤین کەمال شا پزیشکی پسپۆڕ له زانستی ئازار و بهنج باس
لە گرنگترین ئەو دژە هەوکردنانە دەکات کە دەتوانرێت زیاد بکرێت بۆ
ژەمەخۆراکییەکان، بۆئەوەی یارمەتیدەربێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردنی
جومگەکان.
1-پاودەری سیر یاخود سیری فرێش :ماددەی " دای ئیلیل دای سەلفەید" ی تیادایە . کە ماددەیەکی دژەھەوکردنە، کە کاریگەری سایتۆکەینەکان کەمدەکاتەوە کەھەوکردنی جومگە دروست دەکەن، ھەروەھا سیر پارێزگاری لە تێکشکانی کرکراگەی جومگەکان دەکات.
2- ڕەگی زەردەچەوە
ماددەی کورکمینی تیادایە، کە دژەئۆکسیدە و دژەھەوکردنیشە، بەدوو رێگا کاریگەری
ھەیە لەسەر سایتۆکەین و ئینزایمەکان و ئازار و ئاوسانی جومگە کەمدەکاتەوە، کاریگەرییەکەی
زیاتریشە کاتێک لەگەڵ بیبەری رەش(ئاڵەت) دەخورێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئاڵەت هەڵمژینی زەردەچەوە لە گەدە و
ریخۆڵەکاندا زیاتر دەکات.
3-زەنجەبیل: دوو ماددەی تێدایە کە پێکهاتەی کیمیاین و رێگری لە
هەوکردن دەکەن، باشترین رێگە بۆبەکارهێنانی
زەنجەبیل بەشێوەی (چا)یە ئەویش بەبەکارهێنانی پارچەیەک یان دوو پارچە لەناو ئاوی کوڵاودا
بۆماوەی (30 بۆ 60 خولەک).
4- دار چینی :دژە ئۆکسیدی تێدایە و پارێزگاری لە خانەکانی لەش دەکەن، باشترە
لەگەڵ شۆفاندا بخورێت.
5- بیبەری سور :بیبەری سوری توون دژەھەوکردنی
بەهێزی تێدایە و هەوکردنی جومگەکان کەمکدەکاتەوە.
6- بیبەری ڕەش یاخود ئاڵەت :رێژەیەکی زۆر دژە ئۆکسیدی تیادایە و یارمەتی هەڵمژینی بەهاراتەکانی
تر دەدات .
7- مێخەک: دژە هەوکردنی تیادایە و
زیاتر وەک شروب بۆ ئازار و هەوکردنی گەدە و هەوکردنی ناو دەم و قورگ و دان
بەکاردێت.
دەشڵێت: کاتێک بڕیاردەدەیت
بەھاراتەکان زیاد بکەیت بۆ ژەمە خۆراکیەکانت، ھەمیشە ئاگات لەوەبێت کە بەڕێژەی کەم
دەستپێبکەو دواتر زیادی بکە، بۆ نموونە دەتوانیت لە پێشدا یەک کەوچکی چا زیاد
بکەیت و بەرەبەرە ڕۆژانە زیادی بکەیت بۆ یەک کەوچکی چێشت کاتێک زانیت کێشەی تری
تەندروستیت بۆ زیاد ناکات وەک ئازاری گەدە .
346 جار خوێندراوەتەوە