پەرلەمانتاری
پێشوی عێراق رەخنە توند لە
رێككەوتنە ئەمنییەكەی نێوان عێراق و توركیا دەگرێت و دەشڵێت: حكومەتی هەرێم
بەرپرسیارە بەرامبەر بەئەو پێشێلكاری و لەشكركێشیانەی لەلایەن سوپای توركیاوە
ئەنجام دەدرێت.
هەواڵ:
(KNNC)
حەسەن
فەدعام، ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: ژمارەیەكی زۆر لە
كەسایەتییە سیاسییەكانی عێراق و تەنانەت هاوڵاتیانیش، لە رێككەوتنە ئەمنییەكەی
نێوان حكومەتی عێراق و توركیا ناڕازین، لەبەر ئەوەی خاڵەكانی رێككەوتنەكە
لەبەرژەوەندی توركیایە، دەشڵێت: راستە عێراق پێویستی بەو ئەو جۆرە ڕێککەوتنانە هەیە،
بەڵام پێویستە هێزەكانی تورکیا لە خاكەكەی دوربخرێنەوە.
وتیشی:
بەو پێیەی بەرپرسی ناوچەكەیە، بەرپرسیارێتی یەكەم لە پێشێلكارییەكانی سوپای توركیا
بەرامبەر بە عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆیە ئەو لەشكركێشییە بەشێكە
لەداگیركردنی خاكی عێراق.
ئەندامەكەی
پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، رێككەوتنە ئەمنییەكە
پێویستی بە هەمواركردنەوە هەیە، داوا لە حكومەتی عێراق دەكات كە لەگەڵ توركیا
بكەوێتە گفتوگۆكردن بۆ هەمواركردنەوەی رێككەوتنەكە بەجۆرێك كە جارێكی دیكە سەروەری
خاكی عێراق پێشێل نەكرێت.
147 جار خوێندراوەتەوە