باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕایگەیاند: گروپە چەکدارەکانی نزیك لە
ئێران دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکایان لە بەغداد کردوەتە ئامانج، دەشڵێت: پێویست
حکومەتی عێراق دیپلۆماسییەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بپارێزێت.
هەواڵ:KNNC
وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە بەیاننامەیەکدا لە بارەی هێرشەکەی
رۆژی سێ شەممە رایگەیاند: بەڵگەکان ئاماژە بەوەدەکەن هێرشەکە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی
نزیك لە ئێران ئەنجام دراوە کە بە شێوەیەکی ئازادانە لە عێراق کار دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە: هێرشەکەی ڕۆژی 10ـی ئەیلول کۆمەڵگەی پشتیوانی دیپلۆماسی
لە بەغداد کە دامەزراوەیەکی دیپلۆماسی ئەمریکایە بە ئامانج گیراوە و خۆشبەختانە هیچ
زیانێکی لێ نەکەوتوەتەوە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد داواشی لە حکومەتی عێراق کرد کە دیپلۆماسییەکان
و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بپارێزێت.
رۆژی 10ـی ئەم مانگە هێرشکرایە سەر بارەگەیەکی ئەمریکی لە نزیك بنکەی ڤیکتۆریا
لە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد.
89 جار خوێندراوەتەوە