بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراق لە پۆستەکەى دورخرایەوە

KNN : Kurdish News Network
09:27 - 14/09/2024
عێراق
+
-

بەهۆی کێشە و گرفتەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقەوە، بەڕێوەبەری هێڵەکە لە پۆستەکەی دور خرایەوە و سەرۆک وەزیرانیش دەڵێت: هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك قبوڵ ناكرێت.

 

هەواڵ:KNNC

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەرکەکانی ئەو لیژنەیەی محەمەد شیاع سودانی پێکیهێنابو، بۆ بەدواداچون بۆ کێشە و گرفتەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراق، کارەکانیان تەواو کردوە.

ئاماژەی بەوەش کردوە: لیژنەی لێکۆڵینەوە ڕاسپاردەیەکی پێشکەش بە وەزیری گواستنەوە کردوە، کە تێیدا داواکراوە بە دورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق و وەزیری گواستنەوەش ڕاسپاردەکەی پەسەند کردوە.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جەختی کردوەتەوە له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك قبوڵ ناكرێت كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌بێت، له‌كاتێكدا ئه‌وان كێبڕكێ ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی پێشخستنی كاره‌كانیان.

110 جار خوێندراوەتەوە