بەرپرسێکى ئەمەریکا
جەخت دەکاتەوە کە مانەوەى وڵاتەکەیان لە عێراق کۆتایی پێنایەت، چونکە تا ئێستاش
مەترسییەکانى داعش لە وڵاتەکە کۆتایی نەهاتوە.
هەواڵ:KNNC
بەرپرسێکى ئەمەریکیی
کە نەیویستوە ناوى ئاشکرا بکرێت بە پێگەى ئەلعەرەبیەى رایگەیاندوە؛ خەمى گەورەى
ئەمەریکا تا ئێستا بەردەوامە و مانەوەشیان لە عێراق کۆتایی نایەت، چونکە
مەترسییەکانى داعش کۆتاییان نەهاتوە و هۆکارى مانەوەشیان تەنها داعشە.
رونیکردوەتەوە کە کێشەى راستەقینەکەى ئەمەریکا
ئەوەیە جارێکى دیکە تێکشکانى هێزەکانى عێراق نەبینێت لە ئەگەرى گەڕانەوەى داعش بە
هەر شێوەیەک لە شێوەکان.
ئێستا نزیکەى دوو هەزار و 500 سەربازیی ئەمەریکا
لەچوارچێوەى هێزەکانى هاوپەیمانى دژى داعش لە عێراقن، بەرپرسانى عێراقیش لە
لێدوانەکانیاندا باس لەوەدەکەن کە رێککەوتنیان کردوە لەگەڵ واشنتون بۆ کشانەوەى
هێزەکانیان، بەڵام لەوبارەیەوە ئەمەریکا هیچ لێدوانێکى فەرمیی بڵاونەکردوەتەوە.
196 جار خوێندراوەتەوە