چاڤی هێرناندێز وەرزی داهاتو بۆ كاری ڕاهێنەرایەتی دەگەڕێتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:35 - 23/09/2024
وەرزش
+
-

چاڤی هێرناندێزی راهێنەری پێشوی یانەی بارسێلۆنا وەرزی داهاتو بۆ كاری راهێنەرایەتی دەگەڕێتەوە.

 

وەرزش:KNNC

 

ئاژانسی ریلیڤۆی ئیسپانی لەسەرچاوەكانیەوە زانیویەتی، لەو كاتەوەی چاڤی هێرناندێز لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا دورخراوەتەوە ئۆفەری لە چەندین یانەوە بەدەست گەیشتوە.

ریلیڤۆ بڵاویكردۆتەوە چاڤی بە نەخێر وەڵامی سەرجەم ئۆفەرەكانی داوەتەوە و بڕیاریداوە لەم وەرزەدا پشو بدات.

لەهەواڵی ئاژانسەكەدا هاتوە چاڤی هێرناندێز وەرزی داهاتو كاری راهێنەرایەتی دەستپێدەكاتەوە، بەڵام تاكو ئێستا دیار نییە كاركردن لە یانەیەك یاخود تیمێكی نیشتمانی هەڵدەبژێرێت.

چاڤی ساڵی 2021 بو بە راهێنەری بارسێلۆناو لەگەڵ ئەو یانەیەشدا بوە براوەی خولی ئیسپانیا پێش ئەوەی بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو لەكۆتایی وەرزی رابردودا گرێبەستەكەی هەڵبوەشێنرێتەوە.

761 جار خوێندراوەتەوە