لە شەش مانگدا 91 حاڵەتی خۆکوشتن لە بەغداد تۆمار کراون

KNN : Kurdish News Network
10:58 - 26/09/2024
عێراق
+
-

بەپێى ئامارێکى دادگاکانى بەغداد، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ، نزیکەی 100 حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراون کە زۆرینەیان لە رەگەزى مێن.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەپێى ئامارێک کە دادگاکانی رەسافە و کەرخ لە بەغداد بڵاویان کردوەتەوە، لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا، 91 حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراون، 36 حاڵەتیان لە دادگای کەرخ و 55 حاڵەتیشیان لە دادگاى رەسافە  تۆمارکراون.

 

بەپێى لێدوانى دادوه‌رانی ئەو دو دادگایە، گێچه‌ڵی سێكسیی یه‌كێكه‌ له‌ هۆکارە سه‌ره‌كییه‌كانی خۆكوشتن به‌ تایبه‌تی له‌ لەنێو رەگەزى مێ، گێچه‌ڵی سێكسی لەڕێى سۆشیال میدیاوە به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا ته‌شه‌نه‌ی سەندوە و بوه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، رێكخراوه‌كانی كۆمەڵی مه‌ده‌نیش داوا دەکەن، رێکارەکانى روبەڕوبونەوەى گێچەڵى سێکسى توندتر بکرێن.

53 جار خوێندراوەتەوە