ئەم سودە تەندروستییانەی ترشی سماق دەزانیت؟

KNN : Kurdish News Network
08:31 - 29/09/2024
تەندروستی
+
-

ترشی سماق جگەلەوەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیندستان وەک بەهاراتێک بەکاردەهێنرێت و تام و چێژ دەدات بە خواردنەکان، لە کوردستانیش زیاتر لەگەڵ زەڵاتە و ترۆزی و کالیار و چەندین خواردنی دیکەدا بەکاردەهێنرێت.

 

تەندروستی:KNNC

 

د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک دەڵێت: ترشی سماق چەندی سودی تەندروستی هەیە کە دەتوانین بەکاریبهێنین و گرنگترین سودەکانی ئەمانەن:

دژە ئۆکسانێکی زۆر بەهێزە و هەوکردن کەمدەکاتەوە

پارێزگاری لە ( DNA ) خانەکان دەکات بە تایبەت خانەکانی جگەر و قۆڵۆن

دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی

کۆلاجینی جەستە زیاد دەکات و یارمەتی پاراستنی تەندروستی پێست و ئێسک و جومگە دەدات.

یارمەتی پاراستنی تەندروستی دڵ و بۆرییەکانی خوێن دەدات، لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەگەری جەڵتە و بەرزکردنەوەی کۆلیسترۆڵی باش و دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپی ناو خوێن.

کۆئەندامی هەناسە دەپارێزێت، وەک گیرانی لوت، پەتا، هەڵامەت و ئەنفلۆنزا و هەوکردنی سییەکان.

یارمەتی پرۆسەی هەرسکردنی خۆراک و کەمکردنەوەی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس و گەدە دەدات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ترشی سماق کۆمەڵێک سودی دیکەی هەیە کە لە توێژینەوە زانستییەکان دەرکەوتوە لەسەر ئاژەڵ، بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوەی زیاتری پێویستە تا توێژەران بگەنە ئەو دەرەنجامەی هەمان سودی بۆ مرۆڤیش هەیە، وەک یارمەتیدانی توانەوەی بەردی گورچیلە، هەوکردنی گوێ، کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە و دابەزاندنی کێش و سەوەفان و نەخۆسییەکانی دیکەی جومگە.

1103 جار خوێندراوەتەوە