تۆنی کروس هۆکاری وازهێنانی لە یاریکردن ئاشکرادەکات

KNN : Kurdish News Network
05:44 - 02/10/2024
وەرزش
+
-

تۆنی کرۆسی ئەڵمانی و ئەستێرەی پێشوی ڕیال مەدرید، هۆکاری وازهێنانی لە یاریکردن ئاشکرادەکات.

 

وەرزش:KNNC

 

تۆنی کرۆس مانگی ئایاری رابردو وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند، لە مانگی تەمموزیشدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی هێناو دوا بزماری لە تابوتی یاریکردنی لەگەڵ ئەڵمانیا دا.

ئەستێرەکەی پێشوی ریاڵ مەدرید لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانیا وتی: هەمیشە  ئارەزوم دەکرد لە ئاستێکی بەرزدا کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆم بهێنم، لەگەڵ زۆرێک لە یاریزانە گەورەکان یاریم کرد.

 وتوشیەتی " گەشتە بەردەوامەکان و دوورکەوتنەوە لە خێزانەکەم بەدرێژایی چەند ساڵێک ماندووی کردم، ڕەنگە دوای پێنج ساڵ بڵێم بۆ بڕیارەکە زۆر زو بووە، بەڵام ئێستا هەست بە باشی دەکەم".

تۆنی کروس لەبارەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وتویەتی: یەکەم کەس بوو دەهاتە ڕاهێنانەکان و دواهەمین کەسیش بو دەڕۆێشتەوە، ئەو ئالودەی تۆمارکردنی گۆڵ بو، ئێستاشی لەگەڵدابێت هەمان خواستی هەیە.

لە کۆتاییداو لە بارەی خەڵاتە تاکە کەسییەکانەوە کروس ڕایگەیاندوە، تۆپی پێ یارییەکی بە کۆمەڵە و دەستکەوتەکان بە ماندوبونی هەموان دەستەبەر دەکرێت، هەربۆیە گرنگی بە خەڵاتە تاکەکەسییەکان نادات.

119 جار خوێندراوەتەوە