لیڤاندۆڤسکی لە لالیگادا چاوى لە تۆمارکردنى گۆڵى ژمارە 50یە

KNN : Kurdish News Network
05:40 - 05/10/2024
وەرزش
+
-

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا چاوەڕێی تۆمارکردنى 50ـەمین گۆڵی خۆی لە لالیگادا دەکات.

وەرزش:KNNC

 

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لیڤاندۆڤسکی تەمەن 36 ساڵ، دەتوانێت بگاتە 50هەمین گۆڵی خۆی لە لالیگا، ئەگەر سەرکەوتو بێت لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵى یانەى ئەلاڤێس.

لیڤا لە 77 یاریدا لە لالیگا 49 گۆڵى بۆ بارسێلۆنا تۆمارکردوە و لە ئێستاشدا لەبەردەم ژماریەکى نوێدایە و دەیەوێت گۆڵى ژمارە 50 تۆماربکات.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەستێرە پۆڵەندییەکە بۆ گەیشتن بەو ژمارەیە پێویستی بە دو وەرز و ئەنجامدانی نۆ یاریی دەبێت لە وەرزی ئەمساڵدا، لە کاتێکدا پێشتر لیۆنێل مێسی بۆ گەیشتن بەو ژمارە گۆڵە پێویستی بە پێنج وەرز هەبوە.

لیڤاندۆڤسکی لە کۆی ئەنجامدانى 105 یاری کە لەگەڵ بارسێلۆنا ئەنجامیداوە ، لە 50 یاریدا گۆڵی تۆمارکردوە.

لیڤاندۆڤسکی دواى پەیوەندیکردنى بە یانەى بارسێلۆناوە بە تۆمارکردنی ٤٩ گۆڵ لە پلەی ٣٥ى ڕیزبەندی گۆڵکارانى مێژوویی یانەکەدایە.

113 جار خوێندراوەتەوە