ریاڵ مەدرید گرێبەستی دانی كارفاخالی تاكو 2026 نوێكردەوە

KNN : Kurdish News Network
05:23 - 06/10/2024
وەرزش
+
-

سەرەڕای پێكانە قورسەكەی، بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید بەگرێبەستێك دانی كارفاخال تاكو 2026 لە یانەكەدا دەبەستێتەوە.

 

وەرزش:KNNC

یانەی ریاڵ مەدرید پاداشتی دانی كارفاخالی كرد، لەكاتێكدا ئەو بەرگریكارە پێكان ئەم وەرزەی كۆتایی پێهێناوە لەبەرامبەردا گرێبەستەكەی تاوەكو هاوینی ساڵی 2026 نوێكراوەتەوە.

ریاڵ مەدرید لە ستایشی كافاخال دەڵێت: لە ساڵی 2013ەوە بوە بەئەندامێكی كاریگەر و سەرەكی لە ماوەی 12 وەرزدا، بەهۆكاری یارییە گەورەكانی لە ریزی ئەفسانەی یانەكەدا ناوی خۆی تۆماركردوە.

زیاتریشی لەسەر بڵاوكردۆتەوەو رایگەیاندوە كارفاخاڵ بەدرێسی قەڵای سپیەوە بەشداری لە 427 یاریدا كردوە و لەگەڵ یانەكەشدا 26 نازناوی بەدەستهێناوە كە گرنگترینیان 6 نازناوی چامپیۆنس لیگ و 4 نازناوی لالیگاو 5 نازناوی مۆندیالی یانەكانە.

كارفاخال لەسەركەوتنی یارییەكەی ڤیاڕیاڵدا بەشداریكردو لە یاریەكەدا دوچاری پێكانێكی قورس هات كە 10 مانگ لە یاریگاكان دوریدەخاتەوە

164 جار خوێندراوەتەوە