دوو پزیشکی ئەمەریکا
لەپای داهێنانێکیان، خەڵاتی نۆبڵ-ی پزیشکییان بۆ ساڵی 2024 پێبەخشرا.
هەواڵ:KNNC
لیژنەی خەڵاتەکانی
نۆبڵ ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، (ڤیکتۆر ئامبرۆس و گاری رافکین)، پزیشکانی
ئەمەریکا خەڵاتی نۆبڵ-یان لە بواری پزیشکی پێبەخشراوە، خەڵاتەکەیان لەپای دۆزینەوەی (microRNA) بەدەستهێنا کە بەشێکە لە پێکهاتەی ترشی ناوەکی و رۆڵێكی گرنگی لە رێکخستنی چالاکی بۆهێڵەکان هەیە.
لیژنەی دابەشکردنی
خەڵاتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاندوە، "نۆبڵی ئەمساڵ بۆ دوو زانایە کە
دۆزینەوە پێشەنگەکەیان بنەمایەکی تەواو نوێی رێکخستنی جینەکانی ئاشکراکرد و هۆکارێکی
بنەڕەتییە بۆ زیندەوەرە فرە خانەییەکان.
لە مێژووی خەڵاتی نۆبڵدا، 114 جار بۆ بواری پزیشکی بەخشراوە و 227 کەس خەڵاتەکەیان لە ساڵە جیاوازەکاندا بردووەتەوە.
خەڵاتی نۆبڵ بەهاکەی یەک
ملیۆن دۆلارە، لە میراتی داهێنەری سویدی ئەلفرێد نۆبڵ دەبەخشرێت.
براوەی خەڵاتی نۆبڵی
پزیشکی لەچوار ساڵی ڕابردودا:
2024؛ ڤیکتۆر ئەمبڕۆس و گاری
ڕافکین (ئەمریکا) دۆزینەوەی مایکرۆئاڕ ئێن ئەییان ڕاگەیاند، کە پۆلێکی نوێی مۆلیکولی
بچووکی DNAیە و ڕۆڵێکی
گرنگ دەگێڕێت لە ڕێکخستنی چالاکیی جینەکان.
2023؛ کاتالین کاریکۆ (مەجارستان)
و درو وایسمان (ئەمریکا) بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی mRNA
2022؛ سڤانتێ پابۆ (سوید) بۆ
ڕۆڵی لە دیاریکردنی ڕیزبەندی تەواوی جینۆمی نیاندەرتاڵەکان و لە دامەزراندنی ئەم
پسپۆڕییەدا، کە بە لێکۆڵینەوە لە DNA لە بەردبوەکانی سەردەمی کۆن، بەدوای زانینی تایبەتمەندی
جینەکانی مرۆڤ لە سەردەمی کۆندا دەگەڕێت.
2021؛ دەیڤید جولیۆس و ئاردێرم
پاتاپۆتیان (ئەمریکا) بۆ دۆزینەوەکانیان لەسەر چۆنیەتی گواستنەوەی سیگناڵەکانی کۆئەندامی
دەمار کە پەیوەندییان بە پلەی گەرمی و دەست لێدانەوە هەیە.
2020؛ هارڤی ئاڵتەر، چارڵز ڕایس
(ئەمریکا) و مایکل هۆگتۆن (بەریتانیا) بۆ ڕۆڵی خۆیان لە دۆزینەوەی ئەو ڤایرۆسەی کە
بەرپرسە لە هەوکردنی جگەری جۆری سی.
722 جار خوێندراوەتەوە