میدیاكانی فەرەنسا هێرشدەكەنە سەر كیلیان ئێمباپێ

KNN : Kurdish News Network
04:43 - 07/10/2024
وەرزش
+
-

میدیاكانی فەرەنسا هێرشدەكەنە سەر كیلیان ئێمباپێ و دەڵێن بەگڕوتین نەماوە بۆ یاریكردن لەریزەكانی هەڵبژاردەی نیشتمانیدا.

وەرزش:KNNC

 

دیدیە دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا كیلیان ئێمباپێی بە بیانۆی پێكان لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكان بۆ دو یاری داهاتوی هەڵبژاردەكەی لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا دورخستەوە، لەگەڵ ئەوەشدا كیلیان لە یاریی یانەكەی لە خولی ئیسپانیادا لە دژی یانەی ڤیاڕیاڵ یاریكرد.

هەڵوێستەكەی ئێمباپێ و یاریكردنی بۆ ماوەی 70 خولەك ئەو هێرشبەرەی روبەروی رەخنەی رۆژنامەو میدیاكانی فەرەنسا كردۆتەوە.

لە فەرەنسا دەڵێن ئێمباپێ لەوەتەی پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە كردوە گرنگی بە یارییەكانی یانە نوێیەكەی دەدات، بەڵام بەگڕوتین نییە بۆ یاریكردن لە ریزەكانی هەڵبژاردەی كەڵەشێرە شین پۆشەكاندا.

ئێمباپێ لە یارییەكەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دوچاری پێكان هات و لەو كاتەدا وا بڵاوكرایەوە كە ماوەی 3 هەفتە لە یاریگاكان دوردەكەوێتەوە، بەڵام دوای 8 رۆژ لە یارییەكانی ریاڵ مەدرید بینرایەوە.

169 جار خوێندراوەتەوە