توێژینەوەیەکی زانستیی دەریدەخات سەیرکردن و گوێگرتن لە باڵندەکان دەرونتان ئارام دەکاتەوە و کاریگەری زیاترە لە پیاسەکردن لە نێو سروشتدا

KNN : Kurdish News Network
08:03 - 08/10/2024
تەندروستی
+
-


 توێژینەوەیەکی زانستیی دەریدەخات سەیرکردن و گوێگرتن لە باڵندەکان دەرون ئارام دەکاتەوە و کاریگەری زیاترە لە پیاسەکردن لە نێو سروشتدا

تەندروستی:KNNC


توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ویلایەتی کارۆلینای باکورەوە لە گۆڤاری زانستی دەروونناسی ژینگەدا بڵاوکراوەتەوە و دەریدەخات، سەیرکردنی فڕین و گوێگرتن لە باڵندەکان کاریگەری لەسەر دەرون لە پیاسەکردن و یاریکردن لە سروشدا زیاترە.  


ئەنجامی توێژینەوەکە  دەریخستوە  ئەو کەسانەی رۆژانە بەشێک لە تەمەنیان لەناو سروستدا بەسەر دەبەن بەبێ گوێدانە دیمۆگرافیای وەک تەمەن یان ڕەگەز لە روی تەندروستییەوە، کەمتر زیانی دەرونییان پێدەگات بەراورد بەو کەسانەی کە ئەم ئەزموونەیان نییە.

 لە توێژینەوەکەدا زیاتر جەختیان لە باڵندە کردەوەتەوە، دەرکەوتوە سەیرکردنی فڕین و گوێگرتن لە باڵندەکان بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر  کاریگەری لەسەر دەرونی کەسەکان دەبێت و هۆکارە بۆ دورکەوتنەوەیان لە خەمباری و توشبونیان بە نەخۆشی دەرونی.


توێژینەوەکە خوێندکاری وەک نمونە وەرگرتوە، دەریدەخات کە سەیرکردنی فڕینی باڵندەکان و گوێگرتن لە دەنگیان، وەک چالاکیەک کە لەبەردەستی خەڵکدایە، زیاتر سەرلێشێواوی و ناڕەحەتی دەروونی کەمدەکاتەوە، لەچاو ئەرکە سادەکانی تری وەک پیاسەکردن و یاریکردن لەناو سروشتدا.

لە رۆژگاری ئەمڕۆدا بە هۆی جەنجاڵی و بەردەوامی کارکردنەوە، دەرونی مرۆڤەکان ماندوە، شارەزایانی تەندروستیش بەردەوام ئامۆژگاری و ڕێنمای ئەو کەسانە دەکەن، چونە ناو سروشت لەبیر نەکەن لەبەر ئەوەی چونە ناو سروشت سودی دەرونی و سۆزداری و مەعریفی هەیە و  ڕێژەی توشبون بە نەخۆشی و تێکچونی دەرونی کەمدەکاتەوە و ماندویەتی دەرون و مێشکیش ناهێڵێت، لە نێو سروشتیشدا دیمەنی باڵندەکان زۆرترین کاریگەرییان هەیە.

224 جار خوێندراوەتەوە