ئاوی پرتەقاڵ سودی سەرسورهێنەری هەیە

KNN : Kurdish News Network
08:42 - 09/10/2024
تەندروستی
+
-

خواردنەوەی ئاوی پرتەقاڵ لەگەڵ ژەمی بەیانیاندا سودی سەرسوڕهێنەری دەبێت، هەروەها پزیشکان ئامۆژگاریمان دەکەن لە بەیانیاندا خۆمان بەدور بگرین لەو خواردنەوانەی کە شەکری زۆریان تێدایە.

 

تەندروستی:KNNC

 

ئاوی پرتەقاڵی تازە چەندین سودی تەندروستی هەیە، وەک بەرزکردنەوەی بەرگری لەش، باشترکردنی تەندروستی دڵ، بەرزکردنەوەی ئاستی مەعریفی، لەگەڵ هەمو ئەمانەشدا دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژە ئۆکسێنەر و ماددە خۆراکییە پێویستەکان.

 

رۆژنامەی تایمز ئۆف هیندستان بڵاویکردوەتەوە، شەربەتی پرتەقاڵ یەکێکە لەو خواردنەوە گرنگانەی دەکرێت لەگەڵ نانی بەیانی بخورێت، بەڵام بە مەرجێک بە گەدەی بەتاڵ نەخورێت، بەو شێوەیەش دەتوانرێت ژەمێکی پڕ لە دژە ئۆکسێنەرەکان و ڤیتامین سی و فۆلیک ئەسید و پۆتاسیۆم بەدەست بهێنیت.

 

هەروەها هۆشداریشیداوە لەوەی خواردنەوەی ئاوی پرتەقاڵ کە لە فرۆشگاکان دەکردرێت، شەکری دەستکرد و ماددەی کیمیایی لە پێکهاتەکەیدا هەیە، ئەوەش جگە لەوەی سودی نییە، مەترسیی توشبون بە نەخۆشییەکان دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.

رۆژانە خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی پرتەقاڵ ئەم سودانەی هەیە:

1- بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش؛ بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە گۆڤاری ئەمریکن جۆرناڵ بۆ خۆراکی کلینیکی بڵاویکردوەتەوە، خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی پرتەقاڵی تازە هەمو بەیانییەک دەبێتە هۆی دابینکردنی ژەمێکی بەخشندەی ڤیتامین سی، کە دەبێتە هۆی ئەوەی کۆئەندامی بەرگری بەهێز بهێڵێتەوە و ڕێگری لە توشبوون بە هەڵامەت یان ئەنفلۆنزا بکات.

 

2-  باشترکردنی تەندروستی دڵ: بەپێی پێداچوونەوەیەکی زانستی کە لە گۆڤاری Food and Function بڵاوکراوەتەوە، خواردنی ئاوی پرتەقاڵ پەیوەندی بە باشتربونی پەستانی خوێن و ئاستی کۆلیسترۆڵی HDL هەیە، کە هەردوکیان هۆکارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

 

3- رێگری لە وشکبونەوەی جەستە دەکات؛ ئاوی پرتەقاڵ %88 ئاوی تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە بە شێداری بهێڵێتەوە. هەروەها ماددە خۆراکیەکانی وەک پۆتاسیۆم و ڤیتامین و دژە ئۆکسانی تێدایە، کە دەتوانێت خۆراک بە جەستە و مێشک بدات.

 

4- کرداری هەرس چالاک دەکات؛ ئاوی پرتەقاڵ ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە کە یارمەتی هەرسکردن دەدات و تەندروستی ڕیخۆڵە بەرەوپێش دەبات.

 

5-. وزە دەبەخشێت: ئاوی پرتەقاڵ دەتوانێت ئاستی شەکر باشتر بکات و وزەی خێرا بە جەستە دەبەخشێت، هەروەها ئاوی پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژە ئۆکسێنەر کە سەرچاوەی خێرای وزەن.

 

لەگەڵ هەمو ئەم سودانەشدا، پێویستە ئەوە بزانیت، کاتێک پرتەقاڵ دەکەیت بە شەربەت زۆرێک لە ڤیتامین و ریشاڵە خۆراکییەکان لەدەست دەچن و بەها خۆراکییەکانی کەم دەبێتەوە، بۆیە باشترە ئاوی پرتەقاڵ راستەوخۆ بخورێت و شەربەتی لێدروست نەکرێت.

545 جار خوێندراوەتەوە