نوێترین توێژینەوە پێشبینى ئەوەدەکات کە منداڵى ئەم سەردەمە تەمەنیان
ناگاتە 100 ساڵى و بەرەوپێشچونەش کە لە تێکڕاى تەمەن دروست ببو لە سێ دەیەى داهاتو
خاو دەبێتەوە.
هەواڵ:KNNC
رۆژنامەى گاردیانى بەریتانى بڵاویکردوەتەوە؛ توێژینەوەکە تێکڕاى
تەمەنى لە ئەمەریکا شیکار کردوە، ئەو وڵاتانەش کە زۆرترین تێکڕاى تەمەنیان هەبوە ئوسترالیا
و فەرەنسا و هۆنگ کۆنگ و ئیتاڵیا و ژاپۆن و کۆریاى باشور و سوید و سویسرا بون
لەنێوان ساڵانى 1990 بۆ 2019.
بەپێى توێژینەوەکە؛ ئەو منداڵانەى لەو ناوچانە لەدایک دەبن کە تەمەنی
بەساڵاچوانیان گەیشتوەتە 100 ساڵى، زۆر دورن لەوەى هەمان تەمەن بژین و هێندە تەمەن
بکەن.
ئەوەش خراوەتەڕو کە کچانى ئەو ناوچانە چانسى تەنها 5.3%یان هەیە 100
ساڵ بژین و کوڕەکانیشیان 1.8%.
لەوبارەیەوە
جاى ئۆلشانسکى، نوسەرى سەرەکى توێژینەوەکە دەڵێت: 30 ساڵ چاوەڕێی ئەم توێژینەوەیە
بوین، بەرزبونەوەى تێکڕاى تەمەن بەهیچ شێوەیەک لەئاست چاوەڕوانییەکانمان نەبوە و
لە ئێستادا هەوڵدەدەین بگەینە هۆکارى ئەم دابەزینە.
ئەوەشى
ئاشکرا کردوە کە تێکڕاى تەمەنى کرۆڤ لە نزیک 85 ساڵیدا وەستاوە.
367 جار خوێندراوەتەوە