بەشێکی زۆری
ئەو خانمانەی دووگیانن دوچاری ئازاری پشت ئێشە دەبن زۆربەیان دوای لەدایکبونی کۆرپەکەیان
ئازارەکەیان کەمدەبێتەوە یان نامێنێت، بەڵام بەشێک لە خانمان پاش منداڵبونیش
دوچاری ئازاری پشت دەبن یاخود ئازارەکەیان زیاتر دەبێت.
تەندروستی:KNNC
د. هەڤین کەمال شا، پسپۆڕی بێهۆشکاری و ئازارشکاندن باس لە گرنگترین ئەو
هۆکارانە دەکات کە دەبنەهۆی دروستبونی ئازاری پشت لەماوەی سکپڕیدا کە ئەمانەن:
1-زیادبونی کێش: کاتی دووگیانی ئاسایی خانمان (13-27) کیلۆ کێشیان زیاتر
دەبێت، ئەوەش فشارێکی زیاتر لەسەر بڕبڕەکانی پشت دروستدەکات.
2-گۆڕانی هۆڕمۆنەکان: هۆڕمۆنی ڕێلاکسین ده‌ڕێژرێت بۆ خاوبونه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کانی ناوچه‌ی حه‌وز و
نه‌رمبونی جومگه‌کان بۆ ئاماده بون بۆ منداڵبون، هه‌مان هۆرمۆن ده‌بێته هۆی
بێهێزبونی به‌سته‌ر و جومگه‌کانی بڕبڕه‌ی پشت.
3-گۆڕانی خاڵی فشاری لەش: بەهۆی گەورەبونی
قەبارەی سک-ـەوە، پشت زیاتر بەرەو پێشەوە دەچەمێتەوە تەنانەت بێ ئەوەی خۆت
بنوشتێنیتەوە.
4-جیابونەوەی ماسولکەکانی
دیواری سک لە یەکتر بۆ رێگەدان بۆ گەورەبونی قەبارەی کێشی منداڵدان کە دەبێتەهۆی
زیاتربونی پشت ئێشە.
5- دڵەڕاوکێ و
قەلەقی؛ بەهۆی ترس و چاوەڕوانی لەدایکبونی منداڵ لەکاتی سکپڕیدا زیاتر دەبێت.
6- کەمی کالسیۆم
و ڤیتامین دی و مەگنسیۆم رودەدات، بەهۆی دروستبونی کۆرپەلە و گرنگینەدان بە
خواردنی تەندروست.
7- زیادبونی
نیشانه‌کانی کێشه‌ی ئینزلاق و نه‌خۆشیه‌کانی تری جومگه‌کان ئه‌گه‌ر پێش سکپڕی دروستبوبن
و ڕه‌نگه ده‌ست نیشان نه‌کرابن یا وه‌ک پێویست چاره‌سه‌ر نه‌کرابن.
8- هەوکردنی
جومگەی حەوز زۆر باوە لەکاتی سکپڕیدا.
9- زۆر وەستان
بەپێوە و هیلاکی و کەمی جوڵە و ئەنجام نەدانی وەرزش.
شێوازی
چارەسەر‌کردنی:
-زیادکردنی
جوڵە و رۆیشتن بەپێ و ئەنجامدانی وەرزشی گونجاو یاخود رۆژە ئەنجامدانی یۆگا.
ده‌ستنیشان کردن و چارەسەر‌کردنی که‌می ڤیتامین
و کانزا‌کان له ڕێگه‌ی خۆراکی ته‌ندروست و گونجاوه‌وه.
- به‌کارهێنانی
حه‌پی پاڕاسیتامۆڵ لە کاتی ئازاری زۆر و به بڕی که‌م.
- پابه‌ندبون
به هه‌ندێک ڕێنمیایی پزیشکییه‌وه سه‌باره‌ت به شێوازی پاڵکه‌وتن، باشترە لەسەر
لا- بێت، هەروەها، شێوازی دانیشتن و وه‌رزش و شت هه‌ڵگه‌رتنه‌وه.
- لەپێکردنی
پێڵاوی پاژنە نزم و تەندروست و دورکەوتنەوە لە پێڵاوی بەرز، باشتریشە فلاتی تەواو
نەبێت، کە ئەمە یارمەتی دابەشبونی کێشی زیادەی لەش دەدات بە یەکسانی.
--- بەکارهێنانی
پاکی سارد و گەرم بۆ شوێنی ئازارەکە، کە نەخۆشەکە خۆی دەتوانێت هەردوکیان
تاقیبکاتەوە، سودی لە کامیان بینی، ئەوە بەکاربێنێت.
چ کاتێک پێویسته
سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت بۆ پشت ئێشە:
ـــ بونی
ئازارێکی زۆر به به‌رده‌وامی و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک که به پشو دان نه‌ڕوات
یان نه‌هێڵێت بخه‌ویت.
ــ بونی ئازار
یان هاتنی ئازاره‌که بۆ سمت و قاچ و پێ.
ـ سڕ بوون و ته‌زین
وهاتنی ته‌زو و مێروله‌کردن به په‌نجه و پێ و قاچ دا.
566 جار خوێندراوەتەوە