پزیشکێکی پسپۆری
مێشک ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات بەردەوام بیرکرنەوەی خراپیان هەیە و بەتەواوەتی
ماندوی کردون لە ڕێگەی هەناسەی قوڵەوە خۆیان ڕزگارکەن
تەندروستی: KNNC
جەنجاڵی ژیان و
بەردەوامی بیرکردنەوە لە ئێستادا بوە بە بەشێک لە ژیانی هەموان، بەتایبەت بیرکردنەوە
نەرێنییەکان، کە دەتوانن بەشداربن لە کێشەکانی وەک دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی، خەمۆکی،
فشار و دروستبونی کاریگەری خراپ لەسەر ژیانی ڕۆژانە،
پزیشکێکی پسپۆڕ بۆ ڕزگاربون؛ ڕێگەیەکی ئاسان ئاشکرا دەکات
دکتۆر دانیال
ئامین، پزیشکی دەروونی و پسپۆڕی مێشک لە ویلایەتی
کالیفۆرنیا دەڵێت؛ لە ڕێگەی هەناسەدانی قوڵەوە بە شێوازی تەکنیکی 15 چرکە دەتوانیت
بە ئاسانی خۆت لە بیرکرنەوەی زۆر و ماندوهێنەر ڕزگاربکەیت
تەکنیکی 15 چرکەی
بریتییە لەوەی "بۆ ماوەی چوار چرکە هەناسە بدە، بۆ ماوەی چڕکە و نیوێک هەناسەت ڕاگرە،
دواتر هەشت چرکە هەناسە بدە و دوبارە بۆ ماوەی 1.5 چرکە ڕایبگرە".
دکتۆر دانیال
وتوشیەتی ئەم کارە ڕێگەیەکی ئاسان و کاریگەرە بۆ هێورکردنەوەی مێشک و ڕزگارکردنی لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان و بە ئاسانی هاوکار دەبێت بۆ ئارامبونەوەی دەرون.
جەختیشی کردوەتەوە
کە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی سود لەو تەکنیکە وەربگرن پێویستە ڕۆژانە بۆ ماوەی سێ بۆ چوارخولەک ئەو کارە بکرێت.
1435 جار خوێندراوەتەوە