سودەکانی زەیتی زەیتون بۆ ددان

KNN : Kurdish News Network
08:28 - 12/10/2024
تەندروستی
+
-

زەیتی زەیتون بە پلەی یەکەم لە خۆراکی مرۆڤدا بەکاردەهێنرێت، چونکە ئەو ماددە خۆراکییانەی تێدایە کە زۆر گرنگ بۆ تەندروستی، وەک چەوری سودبەخش و ڤیتامین و ترشە چەورییەکان.

 

تەندروستی:KNNC

 

زەیتی زەیتون، رێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسێنەر و چەورییە ناتێرەکانی تێدایە، جگە لە ڤیتامین D و ڤیتامین E، ڤیتامین K، کارۆتین، ترشی ئۆلیک، ترشی پاڵمیتیک، و فلاڤۆنۆیدەکان.

 

بەشێوەیەکی گشتی زەیتی زیتون چەندین سودی تەندروستی هەیە کە یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەدات، چونکە چەوری سودبەخشی تێدایە کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە لەش دەردەکات.

 

هەروەها، زەیتی زەیتون یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن، نیشانەکانی نەخۆشی زراو و نەخۆشیەکانی تر کەمدەکاتەوە کە بەهۆی هەوکردن لە جەستەدا دروست دەبن، تەندروستی کۆئەندامی هەرس باشتر دەکات و پرۆسەی هەرسکردن ڕێکدەخات و تەندروستی مێشکیش دەپارێزێت.

 

لەگەڵ هەمو ئەمانەشدا، پاکژکەرەوەی دەم و دژە بەکتریایە کە دەبێتە هۆی خراپبونی ددان یان هەوکردنی پووک.

 

سوودە تەندروستییەکانی زەیتی زەیتون بۆ دەم و ددان:

 

 

بەرەنگاریی هەوکردنی پوک و برینی پوک دەبێتەوە، هەروەها بە لابردنی بەکتریا و کەڕو و دژە بەکتریای ناو دەم و سپیکەرەوەی سروشتی ددانەکان دادەنرێت.

 

 لە بەیانیاندا دەم بە زەیتی زەیتون پاکبکرێتەوە بۆ ماوەیەک کە زیاتر نەبێت دە خولەک، ئەمە کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی ددان و هەستیاری.

 

بەسودە بۆ لابردنی ڕەشبونەوەی پووک و لێو کە زۆرجار مرۆڤەکان بەدەستیەوە دەناڵێنن، بەڵام باشتر وایە دوای بەکارهێنانی زەیتی زەیتون لە دەمدا قووت نەدرێت چونکە لەم کاتەدا پیس بووە لەگەڵ میکرۆبی دەم.

 

سەرچاوە/ سایتی زانیاری

587 جار خوێندراوەتەوە