سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت لە هەڵبژاردنێکی ئازاد و
دادپەروەر بۆ پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە و پاڵپشتی حکومەتیشی
بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دوپاد کردەوە.
هەواڵ:KNNC
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و دەستەی
کۆمیسارانى سەربە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەغداد کۆبونەوە و
پرسی دواین ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
تاوتوێ کرد
بەگوێرەی راگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی
عێراق، سودانی لە کۆبونەوەکەدا پاڵپشتی حکومەتی بۆ هەوڵەکانی کۆمسیۆن و دەستەبەرکردنی
هەمو پێداویستیەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن دوپات کردوەتەوە و جەختی کردوەتەوە کە دەبێت
هەمو هەوڵێک بدرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی رون و بێلایەن.
جەختیشی کردوەتەوە کە دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان بەشێوەیەکی ئازاد و دادپەروەر بەڕێوە بچێت و پاراستنی دەنگی دەنگدەران مسۆگەر
بکرێت.
435 جار خوێندراوەتەوە