وەزارەتی ژینگەی عێراق
هۆکاری بڵاوبونەوەی بۆنی (گۆگرد)ـی لە ئاسمانی شاری بەغداد بڵاوکردوە و بڕیاریشیدا
بە دامەزراندنی کۆمپانیایەکی گشتی بۆ ئابوری کاربون، لە پێناو باشترکردنی ژینگەی
وڵاتەکە.
هەواڵ:KNNC
نازیر عەبود راوێژکاری
وەزارەتی ژینگەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە، لە بەغداد بۆنی گۆگرد
بڵاوبوەتەوە و کاریگەری لەسەر تەندروستی بەشێک لە هاوڵاتییان دروستکردوە و دوچاری
تەنگەنەفەسیی و چەند کێشەیەکی دیکەی تەندروستی بون.
راوێژکارەکەی وەزارەتی
ژینگە، هۆکاری بڵاوبونەوەی ئەو بۆنەشی گەڕاندەوە بۆ جۆری ئەو سوتەمەنییەی لە
وێستگەکانی کارەبا بەکاردەهێنرێت.
دەشڵێت: ئێستا هەوای
عێراق پیسبوە بەهۆی ئەوەی سوتەمەنی بەردین لە بەشێک لە وێستگەکانی کارەبا و پاڵاوگە
و کارگەکان بەکاردەهێنرێت.
نازیر عەبود
راشیگەیاندوە، حکومەت زیاتر ساڵێکە کاردەکات بۆ باشترکردنی ژینگە، ئێستا سەرقالی
دامەزراندنی کۆمپانیای کاربۆنە بەهای 10 ملیار دۆلار.
1938 جار خوێندراوەتەوە