ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی
بەغداد دەکات و بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی حکومەتی عێراق کۆببێتەوە.
هەواڵ:KNNC
میدیا عێراقییەکان
بڵاویانکردوەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە
سەردانێکی فەرمی و خێرا سەردانی بەغداد
بکات، سەردانەکەش چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت.
لە سەردانەکەیدا عێراقچی
لەگەڵ هەریەک لە (لەتیف رەشید سەرۆککۆمار، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران، فوئاد
حسێن وەزیری دەرەوە)ـی عێراق کۆببێتەوە.
ئامانجی سەردانەکەی
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق، تاوتوێکردنی ئەو هەوڵانەیە کە دراون بۆ رێگریکردن
لە فراوانبونی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پشتیوانی ئاگربەست لە لوبنان و غەززە،
هاوکات هەردولا هەڵوێستی هاوبەشییان دەبێت لەسەر گرژییەکان و رێگریکردن لە زیانگەیاندن
بە هاوڵاتییانی مەدەنی.
سەردانەکە لە چوارچێوەی
زنجیرەیەک سەردانە بۆ وڵاتانی ناوچەکە وەک (سعودیەک، قەتەر، لوبنان) سەبارەت بە
کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە، هاوکات میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کردوە، چاوەڕواندەکرێت
بەم زوانە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە سەردانی وڵاتی میسر-یش بکات.
تا دێت گرژییەکانی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر پەرەدەسەنێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە 27ـی مانگی رابردو،
سوپای ئیسرائیل بارەگای حیزبوڵای لوبنانی لە بەیروت بۆردومانکرد و بوەهۆی کوژرانی حەسەن
نەسروڵا، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەکە و عەباس نیلفروشان، بەرۆرسی دۆسیەی لوبنان لە
سوپای پاسداران.
310 جار خوێندراوەتەوە