لەسەرتاسەری جیهان؛ ژینگەی عێراق پیسترینە

KNN : Kurdish News Network
01:25 - 13/10/2024
عێراق
+
-

بەراورد بە 120 شار لەسەرتاسەری جیهاندا شاری بەغداد خاوەنی پیسترین ژینگەیە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەپێی پێوانەی (AQI) كە پێوانەیەكی نیودەوڵەتییە بۆپێوانەكردنی ئاستی پیسبونی ژینگە بەتایبەتی هەوا، شاری بەغداد پیسترین ژینگەی هەیە و گەیشتوە بە خاڵی مەترسیدار.

 

بە گوێرەی پێوانەی ئەی كیو ئای ئاستی پیسبونی ژینگەی شاری بەغداد گەیشتوە بە 178 میلیگرام لە یەك مەتر سێجادا.

 

بەوپێیەش، شاری بەغداد لە ریزبەندی یەكەمدایە لەروی پیسبونی ژینگەوە و پێش شاری كینشاسای كۆنگۆ كەوتوە كە لە پلەی دوەمدایەو شاری هانۆی ڤێتنامیش لە روی پیسبونی ژینگەییەوە لە پلەی سێیەمدایە.

364 جار خوێندراوەتەوە