قەتەر لە هەوڵەکانی بۆ نێوەندگیری جەنگی کەرتی غەززە دەکشێتەوە

KNN : Kurdish News Network
05:53 - 09/11/2024
جیهان
+
-

لەگەڵ دوایین خولەکانی ئاگربەست و دانوستانەکانی ئاڵوگۆڕی دیلەكان لە نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئاشکرای کرد کە قەتەر لە رۆڵی ناوبژیوانی سەرەکی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان کشایەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی بە كەناڵی عەرەبییەی راگەیاندوە: قەتەرییەکان، ئیسرائیلییەکان و بزوتنەوەی حەماسیان لە كشانەوە لە رۆڵی ناوبژیوانی دەكشێتەوە تا ئەو كاتەی هەردو لایەنی بەشەڕهاتو بەنیەتی رێككەوتن لەسەر مێزی گفتوگۆ دادەنیشن.

 

وتوشیەتی: قەتەرییەكان بە نوسینگەی سیاسی حەماسیان راگەیاندوە كە نوسینگەی بزوتنەوەی حەماس خزمەت ئامانجی گەیشتن بە رێككەوتنی نەكردوە، پێشتریش بەرپرسێکی ئەمەریکی ئاشکرای کردبو کە، ئەمەریکا قەتەری ئاگادار کردەوە کە هەبونی نوسیگەی حەماس لە دەوحەی پایتەخت قبوڵکراو نییە.

 

كەناڵی عەرەبییە ئاشكراشیكردوە، هۆكاری داواكارییەكەی ئەمەریكا بۆ داخستنی نوسینگەكەی حەماس لەئەوەوە سەرچاوەی  گرتوە، كە بزوتنەوەی حەماس رەتی كردوەتەوە زیندانییە ئیسرائیلیەكان ئازاد بكات.

 

لای خۆشیانەوە، سێ بەرپرسی باڵای بزوتنەوەی حەماس رەتیانکردەوەتەوە كە لەلایەن قەتەرەوە ئاگاداركرابێتەوە نوسنگەكەیان دادەخرێت و چیدیكە هەبونی ئەندامانی بزوتنەوەی حەماس نابێت بچنە ئەو وڵاتەوە.

381 جار خوێندراوەتەوە