گروپەکانی مقاوەمەی ئیسلامی
لە عێراق لە 24 کاتژمێری ڕابردا سێ هێرشی دیکەی کردە سەر ئیسرائیل
و بەوەش لە ماوەی مانگیکدا زیاتر لە 80 هێرشیان بۆ
سەر پێگەکانی ئیسرائیل ئەنجامداوە.
هەواڵ:KNNC
گروپەکانی مقاوەمەی ئیسلامی تەنها لە
شەوی نۆی ئەم مانگەوە سێ هێرشیان بە درۆن کردوەتە سەر ئیسرائیل و
دەشڵێن: بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی خەڵکی فەڵەستیین.
گروپەکانی مقاوەمەی ئیسلامی
لە عێراق لە رۆژی هەشتی مانگی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ 82 جار
هێرشیان کردوەتە سەر پێگە و بنکەکانی ئیسرائیل و دەشڵێن لە تۆڵەی هێرشەکانی
ئیسرائیل بۆسەر فەڵەستین و لوبنان بەردەوام دەبن.
بە گوێرەی بەدواداچونەکانی
کە ئێن ئین بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق، لەم مانگەدا هێرشەکانی زیاد کردوە
بە جۆرێک لەکۆی ئەو 82 هێرشە 30 یان لە هەفتەی ڕابردودا
بون، واتە تەنها لە ماوەی هەشت ڕۆژدا بە نیوەی مانگی ڕابردو هێرشیان
ئەنجامداوە.
88 جار خوێندراوەتەوە