لە باکوری کوردستان گردبونەوەیەکی جەماوەریی
دژی سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانییەکاندا بەڕێوەدەچێت و بڕیارە پارتە
سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری تێدا بکەن.
هەواڵ:KNNC
لەسەر بانگەوازی ڕێکخراوە دیموکراسییەکانی باکوری
کوردستان و تورکیا، بڕیارە ئەمڕۆ گردبونەوەیەکی جەماوەریی لەژێر
ناونیشانی دیموکراسیی و ئازادیی لە شاری ئیلحی باکوری کوردستان بەڕێوەبچێت.
لە گردبونەوەکەدا کوردانی ناوچەکانی دیکە
و هاوسەرۆک و پەرلەمانتار و هاوسەرۆکانی شارەوانی دەمپارتی بەشدار دەبن و
سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانییەکاندا شەرمەزار دەکرێت.
رۆژی 4ی ئەم مانگە بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، هاوسەرۆکانی
شارەوانی هەریەک لە شارەوانییەکانی مێردین و ئیلح و خەلفەتی، لادران
و قەییوم لەجێگەیان سەپێندرا، ئەوەش ناڕەزایەتی کوردانی باکور و بەشێک
لە لایەنەکانی دیکەی تورکیای لێکەوتەوە.
134 جار خوێندراوەتەوە