سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەنجامى سەرەتایی سەرژمێرى
گشتى دانیشتوانى عێراقى راگەیاند و بەوپێیە، ژمارەى دانیشتوان لە وڵاتەکە 45 ملیۆن
کەسى تێپەڕاندوە کە زۆرینەیان لە رەگەزى نێر-ن.
هەواڵ:KNNC
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە
کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا رایگەیاند؛ ژمارەى دانیشتوانى عێراق بە بیانى
پەنابەرانیشەوە گەیشتوەتە 45 ملیۆن و 407 هەزار و 890 کەس.
ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە ژمارەى خێزانەکان لە
عێراق 7 ملیۆن و 898 هەزار و 588 خێزانن و ناوەندى ئەندامانى خێزان 5.3 کەسە، زیاتر
لە 70.3%ـى دانیشتوان لەناو شارەکان دەژین و زیاتر لە 29.7%یشیان دانیشتوى
گوندەکانن.
هەر بەپێی ئامارەکەى سەرۆک وەزیرانى عێراق،
ژمارەى نێر لە عێراق 22 ملیۆن و 784 هەزار و 62 کەس، کە دەکاتە 50.1٪ـی دانیشتوان و ژمارەی مێ 22 ملیۆن و 623 هەزار و 833 کەس، کە دەکاتە 49.8٪ـی دانیشتوان.
224 جار خوێندراوەتەوە