جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا كاتژمێر (10:00)ـی ئەمشەو
ئاگر بەست لە لوبنان رادەگەیەنێت.
هەواڵ: (KNNC)
لەسەر زاری چەند بەرپرسێكی وڵاتەكەی، کەناڵی (12)ـی ئیسرائیل
بڵاویكردەوە؛ دوای ئەوەی لەلایەن جۆبایدن، سەرۆكی ئەمەریكاوە رادەگەیەندرێت،
چاوەڕوان دەكرێت لە كاتژمێر (10:00)ـی ئەمشەوەوە ئاگر بەست لەنێوان ئیسرائیل و
لوبنان بچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
پێشتر، کەناڵی جەدیدی لوبنانی ئاشكرایكردبو، لە دوای
کاتژمێر (10:00)ـی شەو بە کاتی لوبنان، بەیاننامەیەکی هاوبەشی ئەمەریکا و فەرەنسی لەسەر
رێککەوتنی ئاگربەست بڵاودەکرێتەوە، هاوكات چاوەڕوان دەکرێت نەجیب میقاتی، سەرۆک وەزیران
بەیاننامەیەک دەربکات و پێشوازی لە ناوەڕۆکی بەیاننامەی ئاگربەستی ئەمریکا و فەرەنسا
بکات.
سەرەرای هەوڵەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان، هێرشەکانی
ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە رانەوەستاوە و سوپای ئیسرائیل ئاشکرای کردوە ئەمرۆ سێشەممە
(20) ئامانجیان لە بەیروت بۆردومان کردوە.
232 جار خوێندراوەتەوە