هێزە
ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا كە سەر بەتوركیان، چونە ناو شاری حەلەب و دەستیان بەسەر دو
كولێژی سەربازیدا گرت.
هەواڵ: (KNNC)
لە
راگەیەندراوێكدا هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بڵاویكردەوە؛ دوای روبەڕوبونەوەی توند لەگەڵ
رژێمی سوریا و چونە ناو شاری حەلەب و تەواوی لادێکانی رۆژئاوای وڵاتەکەیان، هێزەکانیان
و هاوپەیمانەکانیان توانیویانە کۆنترۆڵی هەردو کۆلێژی سەربازی و تۆپخانە لە گەڕەکی
زەهرادا بكەن.
هێزەکانی
ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە پشتگیری و هاوکاری دەکرێن، ئاماژەیان بۆ
ئەوەشكردوە، لە ئۆپراسیۆنەكەدا، هەریەك لە هێزەكانی تەحریر شام سوپای نیشتیمانی
سوریای ئۆپۆزسیۆن بەشدارییان كردوە.
گروپە
چەکدارەکان کە ماوەی سێ ڕۆژە دژ بە هێزەکانی رژێم لە شەڕ و پێکدادان دان، لە
ڕۆژئاوای شاری حەڵەبەوە بەرەو ناوەندی شارەکە پێشڕەوی دەکەن و هێڵی بەرگریی هێزەکانی
ڕژێمیان لە میحوەرەکانی حەمدانیە، حەلەبی نوێ و زەهرا شکاند و چونەتە ناوەندی
حەلەبەوە.
میدیاکان
بڵاویان کردەوە، ئەو گروپانە دو تەقینەوەی خۆکوژیان لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی
بۆمبرێژکراوەوە لەناو حەڵەب ئەنجامداوە.
1442 جار خوێندراوەتەوە