فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیەنێت: بەرامبەر
ئەو شکستەی لە بەرەی غەززە و لوبناندا توشی بوە، ئیسرائیل هاوكاری گروپە تیرۆریستییە
تەکفیرییەکان دەكات هێرشی دڕندانە بكەنە سەر سوریا.
هەواڵ: (KNNC)
جەنەراڵ حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران
رایگەیاند: ئیسرائیل كە لە بەرەكانی جەنگی غەززە و لوبناندا شكستی هێناوە، بوەتە
پێشەنگ و هاوكاری گروپە تیرۆریستییە تەکفیرییەکان دەكات كە هێرشی دڕندانە بكەنە
سەر سوریا.
ئاماژەی بەوەکردوە، هێرشەكان ئیسرائیل و گروپە
تیرۆرستییەكان لەلایەن سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی سوریاوە وەڵام دراونەتەوە.
ئەو لە كاتێكدایە كە روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ
بڵاویکردەوە؛ گروپە چەکدارەكان گەیشتونەتە قەڵای حەڵەب و ناوچەی سەراقب کە
ناوچەیەکی ستراتیژییە و حەڵەب بە لازقیە و دیمەشق دەبەستێتەوە، ئەوەشخستوەتەڕو؛ كە
سوپای سوریا لە ناوچەکە کشاوەتەوە تەنانەت بەبێ تەقاندانی فیشەکێك و ئەنجامدانی
هیچ شەڕێك.
241 جار خوێندراوەتەوە