جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا،
سیستمی دادوەری وڵاتەکەی بە پیس ناودەبات و لە کۆتاییەکانى دەسەڵاتیشیدا بڕیاری لێخۆشبونى تەواو و بێ مەرجى بۆ کوڕەکەى لە دوو دۆسیەى جیاواز دەرکرد.
هەواڵ؛KNNC
لەبارەی بڕیارەکەیەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە،
بایدن ئەو دۆسیانەی لەسەر کوڕەکەی تۆمارکراون بە "نادادپەروەر" دەزانێت
و رایگەیاندوە، کوڕەکەی کراوەتە ئامانج.
وتویەتى:"لە یەکەم رۆژەوە کە کوڕەکەی
تاوانبارکراوە، وتومە دەستوەردان لەو بابەتەدا ناکەم، و لێ دەگەڕێم بۆ بۆ دادگا، من قسەکەمم جێبەجێ کرد، بەڵام
دەمبینی کە چۆن کوڕەکەم بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە کراوەتە ئامانج، هەر ئەمەش وای
کرد ئەو بڕیارە دەربکەم"، بایدن ئەمەی وەک بەهانەیەک بۆ بڕیارەکەی هێناوەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، هانتەر بایدن، دانی بە دو
تاوانیدا نابو، هەڵگرتنی چەک لەژێر کاریگەری ماددە هۆشبەرەکاندا و یەکەم منداڵی سەرۆکێکی
وڵاتەکەشە کە لە دادگا وەک تاوانبار ئامادە بێت.
لێخۆشبونی تەواو و بێ مەرجی بایدن بۆ کوڕەکەی لەکاتێکدایە،
کە بۆ وادەى رادەستکردنى دەسەڵات بۆ دۆناڵد ترەمپ مانگێکى ماوە و سێ مانگ لەمەوبەریش رایگەیاندبو، کە دەسەڵاتی خۆی
بەکارناهێنێت بۆ یارمەتیدانی کوڕەکەی لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراوە.
شەوی یەکشەممە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا
رایگەیاند، هەرچەندە باوەڕی بە سیستەمی دادوەریی ئەمەریکا هەیە، بەڵام پرۆسەی دادوەریی
دۆسیەی کوڕەکەی بەهۆی سیاسەتەوە پیس بوە و نادادپەروەری لێکەوتوەتەوە.
بەگوتەی بایدن، کاتێک ئەمەی بینیوە گەیشتەوەتە
ئەو بڕوایەی هیچ هۆکارێک نابینێت بۆ دواخستنی بڕیاری لێخۆشبون لە هانتەری کوڕی.
856 جار خوێندراوەتەوە