بۆ یەکەمجار لە دوای جەنگی غەززەوە،
پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆک ئەرکانی هەریەک لە سوپای ئەمەریکا و روسیا ئەنجام
درا، تێدا باس لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و شەڕی ئۆکرانیا کرا.
هەواڵ:KNNC
سوپای ئەمەریکا رایگەیاند: جەنەڕاڵ چاڕڵز کیو
براون، فەرماندەی سەرۆکایەتیی ئەرکانی هاوبەشی سوپا، لەگەڵ هاوتا روسییەکەی،
ڤالێری جیراسیمۆڤ بۆ یەکەم جارە لە دوای دەستپێکی جەنگی غەززەوە، پەیوەندیەکی
تەلەفۆنی ئەنجام بدەن .
بەپێی راگەیەنراوەکە، پەیوەندییەکە لە 27ی مانگی
رابردو لەسەر داوای روسیا ئەنجامدراوە و لە ئێستادا ئاشکرا کراوە، هەر
دو فەرماندەکە باسیان لە چەندین بابەتی جیهانی و ناوچەیی کردوە لە نێویاندا جەنگى ئۆکرانیا
و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەم پەیوەندییە لە کاتێکدایە، گرژییەکانی شەڕی
ئۆکرانیا، زیادیکردوە و ئۆکرانیا موشەکی ئەمەریکی و بەریتانیای ئاراستەی خاکی روسیا
کرد و جۆ بایدنیش بە بڕی 725 ملیۆن دۆلار هاوکاریی کێیفی کردوە.
94 جار خوێندراوەتەوە