هێزە چەكدارەكان: چوینە ناو شاری حەممای سوریا

KNN : Kurdish News Network
03:27 - 05/12/2024
جیهان
+
-

روانگەی سوری بڵاویکردەوە، هێزە چەكدارەكان چەکدارەکان توانیوانە بنە ناو شاری حەمما و شەڕ و پێكدادانەكان بەردەوامە.


هەواڵ: (KNNC)


رۆژی پێنجشەممە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزە چەکدارەکانی نزیك لە توركیا لەچەند ئاڕاستەیەكەوە توانیوانە بچنە ناو شاری حەمما و لەچەند گەڕەكێكی ئیو شارە شەڕی سەرشەقام دەكەن كە تا ئێستا شەڕ و پێكدادانی توند لەگەڵ هێزەكانی سوریا بەردەوامە.


لای خۆشیەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، سەرکردەیەکی رێکخراوە چەکدارەکان ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە كە سەدان زیندانی لە زیندانی ناوەندیی شاری حەمما هەڵاتون.


هاوكات، میدیاكانی سوریا لەسەر زاری سزپای ئەو وڵاتە ئاشكرایان كردوە؛ بۆ بڵاوەپێکردن و جێگیر بونیان لە  دەرەوەی شاری حەمما سوپای سوریا کشانەوەی هێزەکانی لە شارەكە راگەیاند.

72 جار خوێندراوەتەوە