رێبەری رەوتی
سەدر، پەیامێكی ئاڕاستەی حكومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەكان كرد و دەڵێت: پێویستە عێراق
دەستوەردان لەكاروباری سوریا نەكات.
هەواڵ: (KNNC)
لەپەیامێكدا
كە ئاڕاستەی حكومەتی عێراق و هێز و لایەنە سیاسییەكانی كردوە موقتەدا سەدر، رێبەری
رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت: پێویستە عێراق دەستوەردان لەكاروباری سوریا نەكات، بەوردی
چاودێری بارودۆخی سوریای دەكەن و دۆعا بۆ سەرجەم خەڵکی ئازاد و سەربەرز دەكەن كە خوای
گەورە لە بەڵا و تیرۆر و توندڕەوی بیانپارێزێت.
وتوشیەتی:
هەڵوێستی خۆیان دەپارێزین کە دەستوەرنەدانە لە کاروباری سوریا هەروەك چۆن دژی
بڕیارەكانی گەل ناوەستینەوە كە ئەوان خاوەن بڕیاری كۆتایین.
رێبەری رەوتی
سەدر ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، كە نابێت حکومەت و خەڵکی عێراق و هەمو لایەنەکان و میلیشیاکان
و هێزە ئەمنییەکان دەستوەردان لە کاروباری سوریادا بکەن، بەڵكو دەبێت حکومەت رێگری
لە ئەو كەسانە بكات كە دەیانەوێت ئاسایشی وڵات پێشێل بكەن و سزایان بدات.
174 جار خوێندراوەتەوە