ئەمەریکا رایگەیاند، هێزەکانیان لە سوریا خستوەتە
باری ئامادەیی و بەردەوام دەبن لە پشتیوانی هێزەکانی هەسەدە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش.
هەواڵ: KNNC
جەنەڕاڵ پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی
بەرگریی ئەمریکا ناسراو بە پێنتاگۆن لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێزەکانیان
لە ئامادەباشیدان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر مەترسیەک لە سوریا و چەند جارێک بۆردومانی
گروپە چەکدرارەکانیان کردوە لە درێژەی هەوڵەکانیان بۆ ڕوبەڕبونەوەی داعش.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانیان بەردەوامن
لە پشتیوانی کردنی هێزەکان سوریای دیموکرات''هەسەدە'' لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوانیان
بۆ ڕوبەڕبونەوەی داعش، جەختیشی کردەوە لەوەی هێزەکانیان پشتیوانی هەسەدەی نەکردوە
لە هێرش بۆ سەر سوپای سووریا لە ڕۆژهەڵاتی فورات.
وتەبێژەکەی پێنتاگۆن وتیشی: ئاگاداری ڕوداوەکانی
باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریان و داوای داوای کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان دەکەن.
441 جار خوێندراوەتەوە