تاران بەناردنی
هێز و چەکی زیاتر هەوڵی پارێزگاری کردن لە ئەسەد دەدات و گروپەچەکدارەکانی
دەستەی تەحریری شام و گروپەچەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە ئێستادا لە پێشڕەوی
خێرای بێوێنەدان لەدژی ئەسەد.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی رۆیتەرز
لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئێرانەوە بڵاویکردوەتەوە سوریا و روسیا "هێرشە
ئاسمانییەکان بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی دژ بە حکومەتی سوریا چڕتر دەکەنەوە".
ئەو بەرپرسەی
ئێران، وتوشیەتی تاران بەنیازی ناردنی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ڕاوێژکاری سەربازی
زیاترە بۆ سوریا.
ئەمە لەکاتێکدایە، هێزەچەکدارەکانی
دژ بە سوریا لە پێشڕەوی خێرادان و لە چەند ڕۆژی ڕابردودا شارە گەورەکانی حەلەب و حەمایان
گرت و ئێستا بەرەو حومس دەڕۆن و باس لەوە دەکرێت لە ئێستادا 48 کیلۆمەتر لە ناوەندی
شاری حومسەوە دورن.
429 جار خوێندراوەتەوە