سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق
هێرزۆگ لە چەند ڕۆژی ڕابردودا پەیوەندی بە ئیلۆن ماسکەوە کردوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر
ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە.
هەواڵ: KNNC
بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە هێرزۆگ سی ئێن ئێن زانیویەتی،
لەسەر داوای بنەماڵەی بارمتەکان ئەو
پەیوەندییە ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵە ئەمریکییەکە، ئەم داواکارییەی
خێزانی بارمتەکان لە دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا
بوە.
ترەمپ دوای بردنەوەی هەڵبژاردنەکان، هۆشداریدابو لەوەی ئەگەر ئەو بارمتانەی لە غەززە
دەستبەسەرکراون، پێش دەستبەکاربونی وەک سەرۆکی ئەمەریکا ئازاد نەکرێن، ڕوبەڕوی
گەورەترین سزا دەبنەوە.
بنەماڵەی بارمتە ئیسرائیلییەکان هیوادارن کە مەسک بەهۆی
نزیکی لە ترمپەوە بتوانێت فشاربکات بۆ ڕێککەوتن
لەسەر ئازادکردنی ئەو بارمتانە.
لە ئێستادا نزیکەی 100 بارمتە لەلایەن هێزەکانی حەماسەوە
لە غەززە دەستبەسەرن و تا ئێستا هەوڵە دوبارەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ ئاڵوگۆڕی
بارمتەکان بە ئاگربەست سەرکەوتو نەبون.
367 جار خوێندراوەتەوە