رێکخراوێکى مرۆیی ترسى
هەیە کە زیاتر لە 40 کۆچبەر لە دەریاى ناوەڕاست بێسەروشوێن بن ئەویش دواى
دۆزینەوەى یەک رزگاربوى 11 ساڵ کە لەنێو بەلەمى کۆچبەرەکان رزگارى بوە.
هەواڵ:KNNC
رێکخراوى (کۆمباس
کۆلێکتڤ) کە کارى رزگارکردنى کۆچبەرانە لە دەریاى ناوەڕاست دەڵێت: پێمانوایە لەنێو
بەلەمێکدا تەنها یەک کۆچبەر رزگارى بوە و 44 کۆچبەریش گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە
کە رۆژى چوارشەممە گروپەکانیان لە دەریاى ناوەڕاست لە دورگەى لامپیدوزا لە ئیتاڵیا
گوێیان لە هاوارى منداڵێک بوە و دواى رزگارکردنى بۆیان دەرکەوتوە کە کچێکى تەمەن
11 ساڵانە بۆماوەى سێ رۆژ بوە لەنێو دەریادا ماوەتەوە و تەنها چاکەتێکى رزگارکردنى
لەبەردا بوە.
بەپێی ئەو
زانیارییانەى ئەو کچە 11 ساڵە داویەتییە رێکخراوەکەن بەلەمەکەیان لە تونسەوە
بەڕێکەوتوە و بەهۆى ناجێگیریی کەشوهەواوە نوقمبوە و جگە لە خۆى 44 کەسى دیکەیشى
لەنێودا بوە.
هاوکات ئاژانسى هەواڵى ئانسا-ى ئیتاڵى ۆرژى
چوارشەممە بڵاویکردەوە کە رۆژى چوارشەممە بەلەمى کەناراوەکان بەلەمێکى تێکشکاویان
دۆزیوەتەوە بێ ئەوەى هیچ لاشەیەک یاخود جل و پاشماوەیەکى مرۆڤ بدۆزنەوە.
182 جار خوێندراوەتەوە