سەرباری هەڕەشەکانی پێشو بۆ سەپاندنی باجی زۆر لەسەر کاڵا چینییەکان، بەڵام
بۆ کەمکردنەوەی گرژییە دیپلۆماسییەکان، دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، شی جینپینگ، سەرۆکی چینی بۆ بەشداریکردن لە
مەراسیمی دەستبەکاربونی بانگێشتكردی وڵاتەكەی كرد.
هەواڵ: (KNNC)
کارۆلین لیڤیت، سکرتێری رۆژنامەوانی ترەمپ رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی
هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا شی جینپینگی، سەرۆكی چینی بۆ ئاهەنگی
دەستبەكاربونەكەی مانگی داهاتوی بانگێشت کردوە، ئەگەر سەرۆكی چین كە یەكێكە لە
دیارترین ركابەرە ئابوری و سەربازییەكانی ئەمەریكا ئامادەی مەراسیمەكە بێت.
وتیشی: بانگێشتەكە لەسەر داوای ترەمپ خۆی بوە كە ئەوەش لەپێناو کردنەوەی دەرگای
گفتوگۆیە لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو وڵاتانەی کە بە نەیار و تەنانەت ركابەرەكانی
ویلایەتە یەكگرتوەكان دادەنرێن، چونكە سیاسیەتی سەرۆكی هەڵبژێردراو بەو جۆرەیە كە ئەوەی
لەبەرژەوەندی ئەمەریكادا بێت جێبەجێی دەكات و پێشتر نمونەی كارەكانی بینراوە.
بڕیارەوایە لە (20ـی 1ـی 2025) دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا
دەستبەکاربێت، بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەك لە سەرۆك و سەركردەی وڵاتانی جیهانی
بانگێشتی مەراسم و ئاهەنگەكە كردوە كە یەكێك لەماو ئەو سەركردانە جەنەراڵ مەزڵوم
عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتە.
271 جار خوێندراوەتەوە