زیاتر لە 10 وڵات لەسەر دۆخی سوریا کۆدەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
09:16 - 13/12/2024
جیهان
+
-

پەیوەست بە روداوەکانی ئەمدوایەی سوریاوە، بڕیارە سبەینێ شەممە کۆبونەوەیەکی وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی لە ئوردن بەڕێوەبچێت.

 

هەواڵ:KNNC

ئاژانسی هەواڵی ئوردن بڵاویکردوەتەوە، بریارە سبەی شەممە کۆبونەوەیەکی عەرەبی و نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی دۆخی سوریا لە عەقبەی ئوردن بەڕێوەبچێت و وەزیرانی دەرەوەی لیژنەی پەیوەندی وەزیرانی عەرەبی بەشدار دەبن.

لیژنەی پەیوەندیی وەزیرانی عەرەبی سەبارەت بە سوریا بریتین لە: ئوردن، سعودییە، عێراق، لوبنان، میسر، و سکرتێری گشتیی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی، وەزیرانی دەرەوەی ئیمارات، قەتەر و بەحرەین، سەرۆکی ئێستای لوتکەی عەرەبی.

لە کۆبونەوەکەدا هەریەکە لە وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، ئەمریکا و نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتوەکان بەشداری دەکەن و باس لە دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی سیاسی لە سوریا بە گوێرەی بریارنامەی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایش دەکرێت، کە تیایدا بونیاتنانەوەی سوریایەکی یەکپارچە کە تێیدا مافی هاولاتیانی لەبەرچاو بگیرێت بەشێک لە تەوەری کۆبونەوەکان دەبێت.

131 جار خوێندراوەتەوە