دۆناڵد ترەمپ،
مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاسانترە لە کێشەکانی نێوان روسیا و
ئۆکرانیا.
هەواڵ:KNNC
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ گۆڤاری تایم رایگەیاند،
پێشتر بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ترسناک بو، بەڵام ئێستا باوەڕم وایە، لەو ناوچەیە
شتگەلێکی زۆر بەرهەمدار رودەدەن و کێشەکانی بە ئاسانی چارەسەر دەبێت.
لە وەڵامی ئەو پرسیارە
ئایا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، گەرەنتی پێداوە سەبارەت بەوەی کەی شەڕی کەرتی غەززە
کۆتایی دێت؟ ترەمپ وتی: "نامەوێت ئەوە بڵێم، بەڵام ناتەنیاهۆ متمانە بە من
دەکات، پێموایە ئەو ئەوە دەزانێت من دەمەوێت ئەم قەیرانە کۆتایی پێبێت و خەڵک لە هیچ
لایەک نەکوژرێت".
سەبارەت بە چارەسەری
دوو دەوڵەتی، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە پشتگیری لە هەر چارەسەرێک دەکات کە بتوانێت
ئاشتی بەدی بهێنێت، وتی: بیرۆکەی تر هەیە جگە لە چارەسەری دو دەوڵەت، بەڵام من
پشتگیری لە هەر چارەسەرێک دەکەم کە پێویستە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی، نابێت
دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، کە هەر پێنج ساڵ جارێک بە کارەسات کۆتایی دێت.
لەبارەی وەڵامی ئەو پرسیاری هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ ئێران، لەماوەی خولی
داهاتوی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، ترەمپ وتی: هەمو شتێک ئەگەری رودانی هەیە.
گۆڤاری تایم پێشتر ترەمپی
وەک "کەسایەتی ساڵ بۆ ساڵی 2016 هەڵبژارد، کاتێک سەرکەوتنێکی لە هەڵبژاردنەکانی
سەرۆکایەتی ئەمریکا، بەدەستهێنا بەسەر هیلاری کلینتۆن کاندیدی دیموکراتەکان.
566 جار خوێندراوەتەوە