ترەمپ مۆڵەتە ئەمنییەکانی کامالا هاریس و هیلاری کلینتۆنی هەڵوەشاندەوە

KNN : Kurdish News Network
08:54 - 22/03/2025
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ مۆڵەتی ئەمنی زیاتر لە 10 کەسی هەڵوەشاندەوە لەنێویشیاندا هەریەک لە کامالا هاریس و هیلاری کلینتۆن، لە یاداشتێکیشدا داوا دەکات دەستڕاگەیشتنی ئەو کەسانە بە زانیارییە نهێنییەکان هەڵبوەشێنرێتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

لە یاداشتێکدا کە درەنگانی شەوی هەینی بڵاوکرایەوە، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا ئاڕاستەی دەزگا فیدراڵییەکانی کردوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆەڵەتی ئەمنی زیاتر لە دە کەسیایەتی سیاسی، لە نێو ئەو کەسانەشدا هەریەک لە کامالا هاریس جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا و هیلاری کلینتۆن وەزیری پێشوتری دەرەوەی تێدایە.

 

ترەمپ لە یاداشتەکەدا نوسیویەتی، سەرجەم بەشەکانی جێبەجێکردن و سەرۆکی دەزگاکان هەمو رێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەسەر کە لەگەڵ یاسای کارپێکراودا بگونجێت بۆئەوەی دەستبەجێ هەرمۆڵەتێکی ئەمنی بۆئەو کەسانەی دیاریکراون هەڵبوەشێنرێتەوە، هەروەها دەستڕاگەیشتنیان بە هەمو زانیارییە نهێنییەکان رابگیرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو رێککارە وەرگرتنی زانیارییە نهێنییەکان وەک کورتەنامەی رۆژانەی سەرۆک و دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە نهێنییەکان کە لەلایەن هەر ئەندامێکی کۆمەڵەی هەواڵگرییەوە دەگرێتەوە.

 

ترەمپ پێشتر مۆڵەتی ئەمنیی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکای هەڵوەشاندەوە کە دیموکرات بو.

424 جار خوێندراوەتەوە