داواکاری گشتی سلێمانی: هەر دەزگایەکی راگەیاندن روماڵی هەواڵی کوشتن بکات رێکاری یاسایی لە دژی دەگیرێتەبەر

KNN : Kurdish News Network
11:13 - 26/03/2025
کوردستان
+
-

داواکاری گشتی سلێمانی رایگەیاند، لەمەودوا هەر دەزگایەکی راگەیاندن روماڵی هەواڵی کوشتن بکات و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراودا بکات، رێکاری یاسایی لە دژی دەگیرێتەبەر.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەپێی نوسراوێکی فەرمی، داواکاری گشتی سلێمانی داوا دەکات چیتر دەزگاکانی راگەیاندن روماڵی هەواڵی کوشتن نەکەن و زانیاری ناڕاست و بێبەنەما بڵاو نەکەنەوە.

 

لە نوسراوەکەدا هاتوە، لەکاتی رودانی روداوێکی کوشتن دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیارین، کەچی بەبێ رەچاوکردنی ئیتیکی کاری رۆژنامەوانی و پێچەوانەی رێنمایی و یاسا کارپێکەرەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو جۆرە تاوان و روداوانە دەکرێنە هەواڵی بەپەلە و زانیاری ناڕاست و بێبنەما و ناڕاست بڵاودەکەنەوە و لێکدانەوەی نایاسایی و نادروست بۆ روداوەکان دەکەن.

 

دەشڵێت: وەرگرتنی لێدوان و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو جگە لەوەی وەک تاوان ئەژمار دەکرێت، لەهەمان کاتدا کاریگەری نەرێنی دەخاتەسەر لایەنی دەرونی تاک و کۆمەڵگە بەتایبەت هەرزەکاران و بەلاڕێدابردنی رەوتی لێکۆڵینەوەکان.

 

داوکاری گشتی سلێمانی داوا لە سەرجەم دەزگا میدیاییەکان دەکات خۆیان بەدوربگرن لە روماڵکردنی ئەو جۆرە هەواڵانە و رەچاوی یاسا و رێنماییەکان بکەن، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتەبەر.

89 جار خوێندراوەتەوە